به هاوكاری به‌رشه‌لۆنه ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به هاوكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆلیبالی سه‌نیگالی و به‌رگریكاری یانه‌ی ناپۆلی واژوو بكات .
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كۆلیبالی به‌رگریكاری یانه‌ی ناپۆلی یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه هه‌ردو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وریاڵ مه‌درید گرنگی پێ ده‌ده‌ن ویانه‌ی ناپۆلیش ئاره‌زووی به‌رده‌وامبونی ده‌كات .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ری زۆره به‌رشه‌لۆنه له‌به‌ر زۆری نرخی كۆلیبالی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره له یاد بكات وبه‌رامبه‌ر 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئۆنای نونێزی به‌رگریكاری ئه‌تله‌تیك بیلباو واژووبكات .
له كۆتایشدا سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ كشانه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه له گرێبه‌ستی كۆلیبالی رێگه بۆ ریاڵ مه‌درید خۆش ده‌كات تا ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رگریكاره سه‌نیگالییه واژووبكات .
PM:03:35:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 17540
جار خوێنراوه‌ته‌وه