‌ئاگاتان لە ئینستاگرامەكەی رۆناڵدۆیە

وێستگە سپۆرت-

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و ئەستێرەی یۆڤانتۆس داهاتێكی بێشوماری لەتۆری كۆمەڵایەتی ئینیستا گرامەوە دەستدەكەوێت بەجۆرێك كەلە موچەی ساڵانەكەی لەیۆڤانتۆس زیاترە.

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكرد كەكریسیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی ئەستێرەی یۆڤانتۆس ساڵانەی 36 ملیۆن و 900 هەزار پاوەندی لەرێگەی تۆری كۆمەڵایەتی ئینستا گرامەوە دەستدەكەوێت لەكاتێكدا موچەی ساڵانەكەی تەنها 26 ملیۆن و 25 هەزار پاوەندە.

رۆناڵدۆ بەس لەساڵی 2019دا بەبڕی 10 ملیۆن و 65 هەزار پاوەند بەهای سوودەكەی لەئینیستا گرام بەزۆر بۆتەوە لەچاو ساڵی رابردووداو بەرێژەیەكی زۆریش پێش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی كەوتوە.

جێی ئاماژەیە رۆناڵدۆ خاوەنی زۆرترین فۆلۆوەرسە لەتۆری كۆمەڵایەتی ئینیستا گرام كە بریتیە لە186 ملیۆن فۆلۆوەرس.


PM:12:49:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌