‌سۆڵشایەر باس لە وێنەكەی زیدان و پۆگیا دەكاتەوە پێكەوە

وێستگە سپۆرت-

سۆلشایەری نەرویجی و راهێنەری مانچستەر یونایتد لەبارەی دواهەمین وێنەی پۆگباو دەركەوتنی لەگەڵ زیدانی راهێنەری ریالچ مەدرید لەدوبەی دەدوێت.

لەمیانەی لێدوانێكیدا پێش یاریەكەی لیڤەرپوڵ سۆلشایەر وتی: هیچ كاتێك گوێبیستی ئەوە نەبووم كەپۆگبا داوای رۆیشتن لەیانەكە بكات، چونكە پۆگبا بەشێكە لەنێو پرۆژەی تیپەكەداو لەئێستاشدا لەچارەسەری وەرگرتنی پێكانەكەیداو لەچەند رۆژی رابردووش بۆ پشوو وەرگرتن چوبوە دوبەی.

هەروەها لەبارەی وێنەكەشەوە سۆلشایەر وتی: ئەوە تەنها وێنەیەكی دوو هاورێ و هاونیشتیمانی فەرەنسی بوەو برواناكەم هیچ كێشەیەكیش لەوێنەكەدا هەبێت.

لەكۆتایشدا سۆلشایەر باسی لەروبەروبونەوەی لیڤەر كردو یاریەكەی بەزەحمەت وەسفكرد بەهۆی پێكرانی زۆرێك لەیاریزانەكانی بەڵام هاندەرانی دڵنیاكردەوە كەدەیانەوێت باشترین ئەنجام لەو یاریەدا دەستەبەربكەن و شكست بەیانەكەی ئەنفیڵد بهێنن.


PM:12:41:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌