ریاڵ مه‌درید به سود وه‌رگرتن له په‌یوه‌ندییه‌كی خراپ گرێبه‌ستێكی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به سود وه‌رگرتن له خراپی په‌یوه‌ندی نێوان محه‌مه‌د سه‌ڵاح وسادیۆ مانی ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كیچكیان واژوو بكات .
په‌یوه‌ندی نێوان مانی وسه‌ڵاح به ئاشكرا له یاریگادا بارگرژی پێوه‌دیاره و چه‌ندین جاریش رۆژنامه‌كان ئه‌م بابه‌ته‌یان كردۆته مانشێتی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كانیان .
پێگه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت سود له‌م دۆخه خراپه وه‌ربگرێت وچاودێری دۆخی ئه‌و دوو یاریزانه ده‌كات و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و دوو ئه‌ستێره‌یه واژووبكات .
AM:10:42:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 17648
جار خوێنراوه‌ته‌وه