هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
ئه‌مرۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید راهێنانه‌كانی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مایۆركا ئه‌نجامدا و دوو یاریزانی گرنگی یانه‌كه‌ش گه‌ڕانه‌وه راهێنانه‌كان .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ یانه‌ی شاهانه‌دا هه‌ردو یاریزان ڤارانی به‌رگریكاری یانه‌كه وتیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێز به‌شداریان كردوه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیاندا پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ ئاماده‌ی راهێنانه‌كان نه‌بوون .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه تۆنی كروسیش 15 خوله‌ك راهێنانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ئه‌نجامداوه ، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه له گاریس بێڵ ومۆدریج و فاسكێز ئه‌مڕۆ به‌شداری مه‌شقه‌كانیان نه‌كردووه .
PM:10:54:18/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10016
جار خوێنراوه‌ته‌وه