مێسی به لێدوانێك هانده‌رانی یانه‌كه‌ی شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئه‌گه‌ری رۆشتنی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به كراوه‌ی ده‌هێڵێته‌وه‌و باس له گه‌رانه‌وه‌ی نیماریش ده‌كات بۆ یانه‌كه‌یان.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌نه‌لۆنی نیمار ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ یانه‌كه‌مان قورسه ، چونكه یانه پاریسیه‌كه ده‌یه‌وێت پارێزگاری له تواناكانی بكات وهاوكات له كاتی رۆشتنی له یانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه دووچاری گرفت بوو .
مێسه ده‌شڵێت: نیمار له ئێستادا یه‌كێكه له باشترین یاریزاكانی جیهان و من زۆر خۆشحاڵ ده‌بم به گه‌ڕانه‌وه‌ی ، به‌ڵام به شێك له ئه‌ندامانی یانه‌كه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یدا نین.
له كۆتاییشدا مێسی سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی وتی : دەمەوێت تاوەکو کۆتایی کاروانی وەرزشیم لە بارسێلۆنا بمێنمەوە، وەکو ئینێستا و یاریزانەکانی دیکە، بەڵام نامەوێت گرێبەستێک لەسەر ئەوە لە نێوان من و یانەکەمدا هەبێت، چونکە من نامەوێت لە یانەکەمدا بمێنمەوە لە کاتێکدا لە ئاستی یانەکەمدا نەبم.
PM:10:40:18/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6136
جار خوێنراوه‌ته‌وه