‌فه‌رمی‌.. بڕیاری‌ كۆتایی له‌سه‌ر یاری‌ كلاسیكۆ درا

وێستگە سپۆرت-

به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ لیژنه‌ی‌ كێبركیكانی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی ئیسپانیا یاری‌ كلاسیكۆی‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه‌ی‌ دواخست .

به‌هۆی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاوه‌ لیژنه‌ی‌ كێبڕكێكانی‌ سه‌ر به‌یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی ئیسپانیا ئاشكرای‌ كرد كه‌ یه‌كه‌م كلاسیكۆی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ لالیگایان دواخستوه‌ بۆ 18ی‌ مانگی‌ 12 ، كه‌ بڕیار بوو له‌ 26ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت .

له‌ ماوه‌ی‌ رابردووشدا یه‌كێتی‌ لالیگا داوای‌ له‌ هه‌ردوو یانه‌ كرد كه‌ یارییه‌كه‌ له‌ هه‌مان رۆژ ئه‌نجام بدرێت و ببرێته‌ یاریگای‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڵام  هه‌ردوو یانه‌ ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ و ناچار كاتی‌ یارییه‌كه‌ گۆڕا بۆ 18ی‌ مانگی‌ 12


PM:10:53:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 15928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری