چاوه‌ڕواننه‌كراو .. مان یونایتد ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌ردید ئه‌نجام بدات .
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت له به‌رامبه‌ر چونی پۆگبا بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تواناكانی تۆنی كروس له ویانه‌یه ئیسپانیه به‌ده‌ستبهێنێت .
رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی مان یونایتد ده‌یانه‌وێت له به‌رامبه‌ر رۆشتنی پۆگبا بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تواناكانی تۆنی كروس به‌ده‌ستبهێنێت.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئامانجی یه‌كه‌می یانه‌ی مان یونایتد له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا تۆنی كروسه .
له كۆتایشدا سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه كارگێڕی مان یونایتد ئاماده‌یه 66 ملیۆن و 900 هه‌زارپاوه‌ند بداته یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له پێناو گواستنه‌وه‌ی تۆنی كروس .
PM:08:24:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10856
جار خوێنراوه‌ته‌وه