‌چاوەڕواننەكراو.. ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەكی یۆڤانتۆس دەكاتە جێگرەوەی مۆدریج

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید بەدوای یاریزانێكی ناوەندی یاریگادا دەگەرێت تاوەكو ریزەكانی پێببوژێنێتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا گواستنەوەی میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی یۆڤانتۆس بە ئامانج دەگرێت.

بەهۆی هەڵكشانی تەمەنی و پێشكەش نەكردنی ئاستی بەرز وەك رابردوو ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێك واژۆبكات كە شوێنی لۆكا مۆدریچی بۆ بگرێتەوە،بە پێی هەواڵێكیش كە كالچۆ مێركاتۆ بلاویكردۆتەوە ریاڵ مەدرید گواستنەوەی پیانیچی خستۆتە چوارچێوەی پلانەكانیەوە و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆبكات،لەو پێناوەشدا ئامادەیە بری 30 ملیۆن یۆرۆ هاوپێچ لەگەڵ پێدانی ئیسكۆ ئەلاركۆن لە گرێبەستێكدا پێشكەش بە یۆڤانتۆس بكات تاكو تواناكانی یاریزانە بۆسنیەكە دەستەبەربكات.

ئەم هەنگاوەی ریاڵ مەدرید لە كاتێكدایە كە یۆڤانتۆسیش ئارەزووی مانەوەی پیانیچی 29 ساڵ دەكات و هەوڵی نێوكردنەوەی گرێبەستەكەی دەدات.


PM:07:36:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌