فەرمی.. ميسی خەڵاتێكی تری بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی توانی بۆ دووەم ساڵی لەسەریەك و بۆ جاری شەشەم خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بباتەوە.
مێسی وەرزی ڕابردوو توانی 36 گۆڵ بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە لە خولی ئیسپانی تۆمار بكات و لەسەر ئاستی ئەوروپا توانی ببێتە گۆڵكاری خولە ناوخۆییەكان و 72 خاڵی كۆكردبویەوە، مێسی بە جیاوازی سێ گۆڵ پێش كیلیان مباپی فەرەنسی و هێرشبەری پاریس سانجێرمان كەوت بوو.
هاوكات ئەمە بۆ جاری شەشەمە مێسی دەتوانێت ئەو خەڵاتە بباتەوە، پێشتر لە ساڵەكانی 2010 و 2012 و 2013 و 2017 و 2018 خەڵاتەكەی بردبویەوە.
نزیكترین ڕكابەریش لە لیۆنێل مێسییەوە، هێرشبەری پۆرتوگالی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە كە چوار ساڵ ئەو خەڵاتەی بردۆتەوە
PM:07:23:16/10/2019
ئهم بابهته 1616
جار خوێنراوهتهوه