فه‌رمی .. ریاڵ مه‌درید له باره‌ی كلاسیكۆوه داوایه‌كی گرنگی ره‌تكرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی خولی ئیسپانی داوای كردووه كه یاری یه‌كه‌م كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌بچێت له جیاتی یاریگای كامپنۆ .
وابڕیاره له 26ی ئه‌م مانگه له یه‌كه‌م یاری كلاسیكۆ هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه له یاریگای كامپنۆی تایبه‌ت به یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه رووبه‌رووی یه‌كتر ببنه‌وه .
به‌ڵام به‌هۆی ده‌سپێكردنی خۆپیشاندان له رۆژی یارییه‌كه‌دا له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا یه‌كێتی خولی ئیسپانی داوای كردووه كه یارییه‌كه له یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ به‌رێوه‌بچێت و یاریی گه‌ڕانه‌وه بێته‌وه كامپنۆ .
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شاهانه ره‌تیكردۆته‌وه كه یارییه‌كه له یاریگای خۆی ئه‌نجام بدات و داواكه‌ی یه‌كێتی خولی ئیسپانی ره‌تكردۆته‌وه.
PM:02:58:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5224
جار خوێنراوه‌ته‌وه