پێش یاری كلاسیكۆ هه‌واڵێكی خۆش گه‌یشته هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
پێش رووبه‌رووبونه‌وه به‌رشه‌لۆنه له یاری كلاسیكۆی 26 مانگ دا یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا كارتێكی زه‌ردی سه‌ر كاسمیرۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید لاده‌بات .
رۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دادگای وه‌رزشی بڕیاریداوه كه كارته زه‌رده‌كه‌ی سه‌ر كاسیمرۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه به‌رامبه‌ر ڤیاریاڵ وه‌ریگرت له هه‌فته‌ی سێیه‌می لالیگا بیسڕێته‌وه و تانه‌كه‌ی ریاڵ مه‌دریدی قبوڵ كردووه .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له ئێستادا كاسمیرۆ ته‌نها سێ كارتی زه‌ردی هه‌یه‌و بێ ترس به‌رامبه‌ر مایۆركا یاری ده‌كات پێش رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كلاسیكۆ.
PM:01:15:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4648
جار خوێنراوه‌ته‌وه