چاوه‌ڕواننه‌كراو.. به‌رشه‌لۆنه قوربانی به نیمار ده‌دات له پێناو ئه‌ستێره‌یه‌كی تردا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه قوربانی به نیمار داسێلڤا ده‌دات له پێناو ئانسۆ فاتی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی خۆیدا .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له گواستنه‌وه‌ی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان پاشكه‌شێی كردووه .
مۆندۆ باس له‌وه ده‌كات كه ده‌ركه‌وتنی ئانسۆ فاتێ به‌و ئاسته به‌رزه‌وه كه چاوه‌ڕێ داهاتوویه‌كی گه‌شی لێده‌كرێت وای له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كردووه كه گواستنه‌وه‌ی نیمار له یاد بكه‌ن و په‌ره به تواناكانی ئه‌و لاوه بده‌ن .
له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی رابردوو به‌رشه‌لۆنه زۆر هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیماری دا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونه‌بون .
AM:11:48:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5472
جار خوێنراوه‌ته‌وه