چاوه‌ڕواننه‌كرا.. ریاڵ مه‌درید چاودێری ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی چاودێری تواناكانی دانی ئۆلۆمۆی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی داینه‌مۆ زه‌گربی كرواتی ده‌كات .
پێگه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه چاودێری تواناكانی دانی ئۆلۆمۆی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌ن 21 ساڵی یانه‌ی داینه‌مۆ زه‌گربی كرواتى ده‌كه‌ن كه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات .
پێگه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه سیاسه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌كه یاریزانی لاو زۆر بگوازێته‌وه یانه‌كه‌ی تا بۆ داهاتوی یانه‌كه سودیان هه‌بێت .
له كۆتایشدا دیفینسا سێنتراڵ جه‌ختده‌كاته‌وه كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هێنده كارێكی ئاسان نییه بۆ یانه‌ی شاهانه .
AM:10:18:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6780
جار خوێنراوه‌ته‌وه