به‌رشه‌لۆنه بڕیاری كۆتایی له باره‌ی كۆتینهۆوه دا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به داهاتووی كۆتینهۆ داوه‌و نایه‌وێت جارێكی دیكه درێسی یانه‌كه‌یان بپۆشێت وبه یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری ده‌بن .
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بڕیاریانداوه كه به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری تواناكانی كۆتینهۆ بن و جارێكی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه یاریگای كامپنۆ .
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر یانه‌ی بایرن میونخیش به یه‌كجاری ئه‌و یاریزانه نه‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی ، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یفرۆشێت به یانه‌یه‌كی خولی ئینگلیزی.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی رابردوو كۆتینهۆ به خواستن رویكرده یانه‌ی بایرن میونخ و یانه باڤارییه‌كه‌ش ده‌توانێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به یه‌كجاری وبه‌رامبه‌ر 120 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی .
PM:02:20:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10716
جار خوێنراوه‌ته‌وه