بەرشەلۆنە بڕیارێكی چاوەڕواننەكراو لە بارەی نیمارەوە دەدات
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە بە ئەگەریچكی زۆر نیمار ناگوازێتەوە ریزەكانی و لە شوێنی نیمار گرنگی بە تواناكانی ئانسۆ فاتی دەدات .
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی بەرشەلۆنە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە هەوڵی گەڕانەوەی نیمار نەدەن بۆ ریزەكانیان ، ئەمەش بەهۆی زۆری پێكانەكەی ئەو یاریزانە وهاوكات دەركەوتنی ئانسۆ فاتی بەو ئاستە بەرزەوە كە چاوەڕێی داهاتوویەكی گەشی لێدەكرێت .
بەرشەلۆنە لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوو هەوڵی زۆریدا نیمار بگوازیچتەوە بەڵام بەرپرسانی یانە پاریسییەكە بوونە رێگر لە بەردەم گرێبەستەكە.
PM:12:07:15/10/2019
ئهم بابهته 12532
جار خوێنراوهتهوه