ڤیدیۆ.. ئۆكرانیا له پورتوگالی برده‌وه‌و گه‌یشته یۆرۆی 2020
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكرانیا دۆڕا.
له یارییه‌كانی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به یۆرۆی 2020 ئۆكرانیا میوانداری پورتوگالی كرد و یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی ئۆكرانیا كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئۆكرانیا یاریمیچیك ویارمۆلینكۆ تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی پورتوگالیش رۆناڵدۆ به لێدانی سزا تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئۆكرانیا بووه 19 خاڵ و به فه‌رمی سه‌ركه‌وتنی بۆ یۆرۆی 2020 به‌ده‌ستهێنا و پورتوگالیش 11 خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی دووه‌مدایه.
له یارییه‌كی تردا ئینگلته‌را به شه‌ش گۆڵی بێ وه‌ڵام له بولگاریای برده‌وه‌و به فه‌رمی خۆی گه‌یانده یۆرۆی 2020.
AM:12:03:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3040
جار خوێنراوه‌ته‌وه