بۆچی كلوپ راهێنه‌رایه‌تی ریاڵ مه‌دریدی ره‌تكرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یاریزانێكی پێشووی لیڤه‌رپوڵ ئه‌و هۆكارانه ئاشكرا ده‌كات كه وای له كلوپ كرد راهێنه‌رایه‌تی لیڤه‌رپوڵ هه‌ڵبژێرێت و ریاڵ مه‌درید ومان یونایتدی ره‌تكرده‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی میره‌ری ئینگلیزی رۆبی فاوله‌ری ئه‌ستێره‌ی پێشووی لیڤه‌رپوڵ ده‌ڵێت كلوپ چه‌ند یانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی هاوشێوه‌ی ریاڵ مه‌درید ومان یونایتدی ره‌تكرده‌وه چونكه به بڕوای كلوپ ئه‌و یانانه زیاتر بیریان لای ده‌سكه‌وت وقازانجه و بۆیه لیڤه‌رپوڵی هه‌ڵبژارد له به‌رئه‌وه هاوسه‌نگی له نێوان پاره ومێژووی یانه‌كه‌ی و كه‌سایه‌تی هانده‌رانی راگرتووه .
له وه‌ڵامی فاوله‌ردا كلوپ ده‌ڵێت : ئه‌مانه هه‌مووی به‌شێكن له تۆپی پێ و پێویسته هه‌وڵ بۆ جوانكردنی یاری بدرێ.
AM:11:31:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2920
جار خوێنراوه‌ته‌وه