له نێوان ئه‌م دوو سه‌رۆكه‌دا كێبڕكێیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر چوار ئه‌ستێره
وێستگە سپۆرت-
هه‌ریه‌كه له پیرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید و بارتۆمیۆی سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه كێبڕكێیانه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی چوار ئه‌ستێره.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه به‌سه‌ركردایه‌تی پیرێز وبارتۆمیۆ كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی چوار ئه‌ستێره ده‌كه‌ن له گواستنه‌وه‌كانی داهاتوودا .
مۆندۆ نوسیویه‌تی ئه‌و چوار یاریزانه بریتین له فابیان رۆیز ی ئه‌سیتێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ناپۆلی كای هاڤێرتز ی 20 ساڵ وئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن و كامافینجای 16 ساڵ وئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی ڕین و كیلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كه یانه پاریسییه‌كه داوای 300 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌رداربون لێی .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا كێبڕكێیه‌كی توند له‌نێو ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌ی ئیسپانیا دروست بێت بۆ ئه‌م یاریزانانه.
AM:11:10:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2892
جار خوێنراوه‌ته‌وه