‌بەرشەلۆنە كارێكی گەورە ئەنجام دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت لە نزیكترین كاتدا گرێبەستی تیر شتیگن و نیڵسۆن سمیدۆ نوێبكاتەوە . 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە راپۆرتێكی دا باس لەوە دەكات كە یانە كەتەلۆنییەكە پلانی داناوە لە نزیكترین كاتدا گرێبەستی هەریەكە لە تیرشتیگنی ئەڵمانی وگۆڵچی یانەكەی ونیلسۆن سمیدۆی پرتوگالی وبەرگریكاری یانەكەی نوێ بكاتەوە كە گرێبەسیتی هەر دوو یاریزانەكە لە هاوینی 2022 كۆتایی دێت . 

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەكات كە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە نوێكردنەوەی گرێبەستی  ئەو دوو یاریزانەیان زۆر بەلاوە گرنگە و بە دوو یاریزانی كاریگەری تیپەكەیانی دەزانن .

نیڵسۆن سیمۆد لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا چەندین گرێبەستی لە یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و پاریس سانجێرمانەوە پێگەیشت بەڵام هەموویانی رەتكردەوەو مانەوەی لە یانەكەیدا دووپاتكردەوە .


PM:10:49:13/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری