ئامانجی پیرێز يەك ئەستێرەیە وپێی وایە تەنها ئەو جێگرەوەی رۆناڵدۆیە
وێستگە سپۆرت-
فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید پێی وایە تەنها كیلیان مباپێی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان تەنها جێگرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە .
پێگەی تۆتۆ میركاتۆ باس لەوە دەكات كە پیرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە خەون بەوەوە دەبینێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە بگوازێتەوە ریزەكانی .
ئەو پێگەیە ئاماژە بەوەش دەكات كە پیرێز بە دوای رێگەیەكدا دەگەڕێت یانەی پاریس سانجێرمان رازی بكات و لە گواستنەوەكانی هاوینەدا مباپێ بگوازێتەوە .
لە ماوەی رابردووشدا پاریس سانجێرمان ئامادەیی نیشانداوە بە 300 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری مباپێ بێت
PM:08:53:13/10/2019
ئهم بابهته 15536
جار خوێنراوهتهوه