‌ڤیدیۆ.. ئەرجەنتین بە ئەنجامێكی گەورە بردنەوەی تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد و بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئیكوادۆری بردەوە . 

لە یارییەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین میوانداری ئیكوادۆری كرد .لەتایمی یەكەمدا ئەرجەنتین سێ جار خۆی بە تۆڕی گۆڵی تیپی بەرامبەر گەیاند بە جۆرێك لە خولەكی 20 ئالاریۆ گۆڵی یەكەمی تۆماركرد  دوای حەوت خولەك ئەسینۆزا گۆڵی دووەمی بۆ ئەرجەنتین زیادكرد ، لەخولەكی 32پاریدیس بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی بۆ ئەرجەنتین زیادكرد  وتایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتاییهات .

لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 49 ئەنخێل مینا تاكە گۆڵەكەی ئیكوادۆری میوانی تۆماركرد . دواترو لەخولەكی 66 جێرمان بیزیلا گۆڵی چوارەمی بۆ ئەرجەنتین تۆماركرد و لە خولەكی 82 شدا دۆمینیگێز گۆڵی پێنجەمی تۆماركرد و چوار خولەك دواتریش ئۆكامبۆس گۆڵی شەشەم وكۆتایی بۆ ئەرجەنتین تۆماركرد و یارییەكەش بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی تانگۆ كۆتاییهات .


PM:07:41:13/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌