‌ڤیدیۆ.. بەڕازیل بۆ دووەم یاری لەسەریەك نەیبردەوە

وێستگە سپۆرت-

لە دووەم یاری دۆستانەی خۆیدا هەڵبژاردەی بەڕازیل نەیتوانی  سەركەوتن تۆماربكات وبە گۆڵێك لەگەڵ نەیجیریا یەكسان بوو . 

لە یارییەكی دۆستانەدا كە لە سەنگافورە بەڕێوەچوو ، بەڕازیل رووبەرووی نەیجریا بوەوە لە یارییەكی دۆستانە ، لەتایمی یەكەمداو لەخولەكی 35 ئاریبۆ گۆڵێكی بۆ نەیجیریا تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .

لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 48 كاسمیرۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ بەڕازیل تۆماركردەوە ویارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات و بەیڕازیل بۆ دووەم یاری دۆستانەی لەسەریەك بەهەمان ئەنجام دووچاری بەرامبەربون هات پاش ئەوەی لە یاری یەكەمیشدا بەرامبەر سەنیگال بە گۆڵێك یەكسان بوو . 


PM:05:29:13/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌