‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید لە نێو یاریگای خۆی بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد وبە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە گرانادای بردەوە .

 لە یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی لالیگا ریاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری گرانادای كرد و یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەسودی یانەی شاهانە كۆتاییهات .

 گۆڵەكانی ریاڵ مەدرید كەریم بنزیمە وهازاردو ومۆدریج و جەیمس تۆماریان كرد . لە بەرامبەردا دوو گۆڵەكەی گرانادا ماچێنز ودوارتی تۆماریان كرد 

بەو ئەنجامە خاڵەكانی ریاڵ مەدرید بووە 18 خاڵ ولە پێشەنگی ریزبەندی دایە .


PM:07:36:05/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌