‌ئاگادارن زیدان له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌یان له‌ ئیشبیلیه‌ چی‌ ده‌ڵێت

وێستگە سپۆرت-

زه‌ینه‌دین زیدانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وراهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌ بردنه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ یانه‌ی‌ ئیشبیلیه‌ نیشانده‌دات وجه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ باشترین یاری‌ بووه‌ له‌وه‌ته‌ی‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌كه‌.

له‌ پاش یارییه‌كه‌ی‌ ئیشبیلیه‌ وله‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا زیدان وتی‌ : سه‌ره‌تا زۆر خۆشحاڵم ، به‌ درێژه‌ی‌ 90 خوله‌ك باش یاریمان كرد له‌ یاریگایه‌كی‌  قورس ، ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ هی‌ هه‌موانه‌ ومن خۆشحاڵم به‌ هه‌موو یاریزانه‌كان .

زیدان ستایشی‌ ئاستی‌ بنزیمه‌ی‌ كرد ووتی‌ جارێكی‌ تر بردنه‌وه‌ی‌ به‌ ئێمه‌ به‌خشی‌ .

له‌ كۆتایشدا زیدان وتی‌ له‌وه‌ته‌ی‌ گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ باشترین یاریم بووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ شاهانه‌ .


AM:10:30:23/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 7992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری