ئه‌م به‌یانییه هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت
وێستگە سپۆرت-
عوسمان دیمبلی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه‌و به ئه‌گرێكی زۆر بۆ یارییه‌كه‌ی ڤیاریاڵ ئاماده ده‌بێت .
دیمبیلی له یه‌كه‌م یاری یانه‌كه‌ی له وه‌رزه‌ی ئه‌مساڵی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیك بیلباو دووچاری پێكان هات وله‌و كاته‌وه له یاریگاكان دابڕاوه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه ئه‌و یاریزانه به ته‌واوی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه‌و ئاماده‌ییه بۆ یاریه‌كه‌ی ڤیاریاڵ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه وابڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له كۆتا یاری خۆیدا به‌رشه‌لۆنه به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به گرانادا دۆڕا.
AM:10:14:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 9304
جار خوێنراوه‌ته‌وه