‌چاوەڕواننەكراو .. پۆگبا بڕیارێكی یەكلاییكەرەوەیدا سەبارەت بە ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی مانچستەریونایتد روو ناكاتە ریاڵ مەدرید ئەگەر مۆرینهۆ ببێتە راهێنەری ئەو یانە ئیسپانییە .

بە پێی هەندێ سەرچاوە مۆرینهۆ پاڵێوراوێكی بەهێزە بۆ شوێنگرتنەوەی زیدان ، لە ئەگەری بەردەوام بونی یانەكە  لە ئەنجامە خراپەكانی . 

رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بەڕیتانی ئاشكرای كردووە كە پۆگبا چونی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید رەتدەكاتەوە ئەگەر مۆرینهۆ ببێتە راهێنەری یانەی شاهانە ، چونكە لەماوەی رابردوو ئەو ئەستیرە فەڕەنسیە لەگەڵ ئەو راهێنەرە پرتوگالیە نێوانیان خراپ بووە لە یانەی مان یونایتد . 

ئەو سەرچاوەیە لە كۆتایدا باس لەوە دەكات ئەگەر مۆرینهۆ ببێتە راهێنەری یانەی شاهانە ، پۆگبا یان روودەكاتە یۆڤانتۆس یان پاریس سانجێرمان


PM:09:00:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 10424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌