به‌شێك له یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه داوای رۆشتنی ڤالڤێردی ده‌كه‌ن وبارتۆمیۆش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه
وێستگە سپۆرت-
پێگه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات كه به‌شێك له یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ژووری جل گۆڕینی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه داوای رۆشتنی ڤالڤێردیان كردووه له یانه‌كه‌یان و هه‌ڵوێستی بارتۆمیۆش له‌م باره‌یه‌وه ئاشكرا بووه .
شه‌وی رابردوو به‌رشه‌لۆنه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو وبه دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به غه‌ڕناته تۆڕا .
پێگه‌ی ئی ئێس پی ئێنجی جیهانی ئاشكرای كردووه كه له پاش یارییه‌كه وله ژووری جل گۆڕینی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به‌شێك له یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه داوای رۆشتنی ڤالڤێردیان كردووه ، به‌ڵام بارتۆمیۆ پێی راگه‌یاندون كه په‌له‌یان نییه له لابردنی ئه‌و راهێنه‌ره به‌تایبه‌ت كه گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 درێژه‌ی هه‌یه.
PM:03:30:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 9164
جار خوێنراوه‌ته‌وه