زیدان داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه به‌رده‌وام ده‌بێت و یانه‌كه‌ی جێناهێڵێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیشبیلیه له خولی ئیسپانی زیدان وتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوهێنانی مۆرینهۆ بۆ جێگرتنه‌وه‌م بێزارم ناكات چونكه ئه‌م واقیعه .
زیدان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: هه‌رگیز بیر له جێهێشتنی یانه‌كه‌م ناكه‌مه‌وه ، ته‌نها بیرم لای یارییه‌كه‌ی سبه‌ینێیه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیشبیلیه.
زیدان باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ئه‌گه‌ر هه‌واڵی رۆژنامه‌كان بخوێنمه‌وه وردبینیم له‌ده‌ست ده‌ده‌م ، له ئێستادا هه‌ست به بێ هێزی خۆم ده‌كه‌م ، به‌ڵام وا فێربوم كه تا دواخوله‌ك خۆم به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌م و بجه‌نگم .
له كۆتایشدا زیدان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی ئیشبیلیه ده‌ڵێت: یارییه‌كی به‌هێز چاوه‌ڕێمان ده‌كات وبه‌رامبه‌ر پێشه‌نگی لالیگا یاری ده‌كه‌ین ، پێویسته سێ خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ستبهێنین.
PM:08:22:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 9364
جار خوێنراوه‌ته‌وه