باوه‌ڕ ناكه‌ن له راپرسییه‌كی رۆژنامه‌ی ماركادا هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید داوای چ راهێنه‌رێك ده‌كه‌ن
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه راپرسییه‌كی له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ی زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه كردووه و زۆرینه‌ی هانده‌ران داوای جۆرزێ مۆرینهۆ ده‌كه‌ن .
له ئێستادا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به دۆخێكی ناجێگیریدا گوزه‌ر ده‌كات وئه‌گه‌ر له‌م دۆخه‌شدا بمینێته‌وه ، ناچار به‌رپرسانی یانه‌كه زیدان له راهێنه‌رایه‌تی دوورده‌خه‌نه‌وه .
رۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه راپرسیییه‌كی له نێوان هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه ئه‌نجامداوه بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیدان ، له‌و راپرسییه‌دا زۆرینه‌ی هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه به ڕێژه‌ی له سه‌دا 44 داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرینهۆ ده‌كه‌ن .
له سه‌دا 23ی هانده‌رانیش داوای ماسیملیانۆ ئه‌لیگری ده‌كه‌ن و ته‌نها له سه‌دا 21ی هانده‌رانیش ده‌یانه‌وێت ره‌ئول ببێته راهێنه‌ر.
PM:02:17:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 7436
جار خوێنراوه‌ته‌وه