ته‌نها یه‌ك مه‌رج رێگره له چونی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆپی پێ بۆ ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رێكه‌وتنی زاره‌كی له‌گه‌ڵ كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی كردووه و ئه‌و یاریزانه‌ش یه‌ك مه‌رجی هه‌یه بۆ پۆشینی درێسی یانه‌ی شاهانه .
پێگه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات كه دره‌نگ یان زوو مباپێ ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی شاهانه و ئه‌مه پیرێز ومباپێش لێی ئاگادارن .
ئه‌و پێگه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه مه‌رجی یه‌كه‌می كیلیان مباپێ بۆ جێهێشتنی یانه پاریسییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت ، ئینجا درێسی یانه‌ی شاهانه بپۆشێت .
له ماوه‌ی رابردووش‌دا ئه‌و یاریزانه ئاره‌زووی خۆی بۆ یاریكردنی بۆ یانه‌ی شاهانه نیشانداوه .
PM:12:29:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 19232
جار خوێنراوه‌ته‌وه