وێنه: ژنێك رۆناڵدۆی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا باس له‌و كێشانه ده‌كات كه له‌سه‌ر ده‌می مناڵی وئه‌كادیمای یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبونه بۆی دروست بووه .
له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ئای تی ڤی رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: كاتێك له قوتابخانه‌ی لیشبونه یاریم ده‌كرد ، زۆر هه‌ژاربوین ناچار له‌گه‌ڵ یاریزانانی هاوڕێم ده‌ماوه‌و به سێ مانگ جارێ خێزانه‌كه‌م ئه‌بینی .
رۆناڵدۆ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: بیرم دێت یه‌كێك له‌و شه‌وانه‌ی زۆرمان برسی بوو چوینه چێشتخانه‌یه‌كی ماكدۆناڵد و داوای پاشماوه‌ی فه‌رامانبه‌رانما ده‌كرد وئه‌وایشن پاشه‌ماوه‌كه‌یان ده‌داینێ.
رۆناڵدۆ وتیشی ژنێك هه‌بوو ناوی (ئایدنا) بوو خاوه‌نی دووكچ بوو هه‌موو كات هه‌مبه‌رگریان بۆ ده‌هێناین .
له كۆتایدا رۆناڵدۆ باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ندێ به دوایاندا گه‌ڕاوه نه‌یدۆزیونه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت بانگهێشتیان بكات بۆ ئێواره خوانێك وپاداشتیان بداته‌وه .
PM:12:01:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3556
جار خوێنراوه‌ته‌وه