‌رۆناڵدۆ هانده‌رانی‌ یۆڤانتۆس توڕه‌ ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پورتوگالی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس جوانترین گۆڵی‌ ژیانی‌ وه‌رزشی‌ خۆی‌ ئاشكرا ده‌كات . 

له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌تنێكیدا له‌گه‌ڵ بریز مۆرگانی‌ پێشكه‌شكار له‌ كه‌ناڵی‌ ئای‌ تی‌ ڤی‌ به‌ڕیتانی‌ رۆناڵدۆ ه‌سه‌ جوانترین گۆڵی‌ ژیانی‌ پیشگه‌ری‌ خۆی‌ ده‌ڵێت: جوانترین گۆڵم ئه‌و گۆڵه‌ بوو كه‌ له‌ یاری‌ چونی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس تۆمارم كرد له‌ وه‌رزی‌ 2017-2018.

رۆناڵدۆ كه‌ ئه‌و گۆڵه‌ی‌ به‌ ده‌بڵ تی‌ تۆماركرد ده‌شڵێت: له‌ ماوه‌ی‌ یاریكردنم دا زۆر هه‌وڵمداوه‌ به‌وشێوه‌یه‌ گۆڵ تۆماربكه‌م ،به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم .


PM:05:28:18/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری