‌پێش رووبەرووبونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێك دڵی هاندەرانی ریاڵ مەدرید خۆش دەكات

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئامادەنەبونی هەریەكە لە كیلیان مباپێ وكاڤانی رادەگەیەنێت بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید .

كاڤانی و مباپێ لە یاری یانەكەیان بەرامبەر تۆڵۆز لە مانگی هەشت دووچاری پێكان هاتن  ولەوكاتەوە دووركەوتونەتەوە.

پێگەی فەرمی یانە پاریسییەكە ئاشكرای كردووە كە پاش پشكنینی ورد دەركەوتووە كە ئەو دوو یاریزانە بە هیچ شێوەیەك ئامادەییان تیا نیە بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە بن لە یەكەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە بەیاننامەكەدا یانەكە باسی ئەوەشی كردووە كە چاوەڕێد كرێت لە كۆتای ئەم هەفتەیە ئەودوو یاریزانە چارەسەری تەواو وەربگرن وبگەڕێنەوە راهێنانە بە كۆمەڵەكان.

جێگەی ئاماژەیە نیماریش بەهۆی سزاوە ناتوانێت بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاری بكات.


AM:10:45:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 8452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌