‌ئەتلەتیكۆ مەدرید زەبرێكی كوشندە لە بەرشەلۆنە دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید جارێكی تر بابەتی گرێبەستكردنی بەرشەلۆنە لەگەڵ گریزمان زیندوودەكاتەوەو جارێكی دیكە سكالا تۆمار دەكات 

رۆنامەی مۆندی دیپۆرتیڤۆی نزیك لە یانە كەتەلۆنەكە  ئاشكرای كردووە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید جارێكیتر كێشە بۆ یانەی بەرشەلۆنە دروست دەكات لەسەر گواستنەوەی گریزمان، ئەمجارەیان لە ڕێگەی دادوەری لێكۆڵینەوەی سەر بە لیژنەی پێشبڕكێكانی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا فشار دەكات.

ئەو دادوەرەش بە پشت بەستن بە مادەی 88 و 126ی یاسای سزادان پێشنیازی سزای دارایی یان ئەنجامدانی یارییەكانی بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپ نو بە بێ هاندەر دەكات.

جێگەی ئاماژەیە ئەتلەتیكۆ مەدرید لەم هاوینەدا بە 120 ملیۆن یۆرۆ گریزمانی بە بەرشەلۆنە فرۆشت، بەڵام دوای گواستنەوەكە داوای 80 ملیۆن یۆرۆی تری دەكرد بە بیانوی ئەوەی لە مانگی سێی ڕابردو بەرشەلۆنە ڕێككەوتنی لرگەڵ گریزمان كردوە و لەو كاتەشدا نرخەكەی 200 ملیۆن یۆرۆ بوە نەك 120 ملیۆن یۆرۆ .



AM:10:40:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 7820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌