فه‌رمی.. بۆ یه‌كه‌م جار به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێكی خۆشی دایه هانده‌ره‌كانی
وێستگە سپۆرت-
ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی وراهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه لیستی ناوی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند ئاشكراكرد.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه روبكاته ئه‌ڵمانیاو له یه‌كه‌م یاری خۆیدا له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان رووبه‌رووی یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند ببێته‌وه .
ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌كه لیستی یاریزانه‌كانی ئاشكرا كرد و مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه له لیسته‌كه‌دایه ، به‌ڵام عوسمان دیمبیلی له لیسته‌كه‌دا به‌دی ناكرێت.
لیسته‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه.
گۆڵچیه‌كان: تیرشتیگن ،نیتۆ، ئینیاكی بینا
هێلی به‌رگری: سمیدۆ ، پیكی ، رۆبێرتۆ ، تۆدیبۆ ، لینگلێت، واجۆ ، ئه‌لبا ، جۆنیۆر فریپۆ.
هێڵی ناوه‌ند: راكیتیچ ، بۆسكێتس، ئارسه‌ر ، ئیلینا ، دی یۆنگ ، ڤیداڵ ، پیرێز.
هێرشبه‌ر: مێسی ، سوارێز ، گریزمان ، فاتی
PM:05:32:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 11892
جار خوێنراوه‌ته‌وه