چاوه‌ڕواننه‌كراو.. به‌رشه‌لۆنه یه‌ك مانگ له تواناكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
ئه‌گه‌ری هه‌یه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ تواناكانی فاتی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌كه‌ی له‌ده‌ستبدات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دووركه‌وتنه‌وه‌ی فاتێ به‌هۆی پێكانه‌وه نییه ، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنێتی له جامی جیهانی خوار 17 ساڵان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا .
سپۆرت جه‌ختده‌كاته‌وه كه فاتێ نزیكه له وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی و به‌شداریكردن له جامی جیهانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه كه له 26ی 10 له به‌ڕازیل ده‌ستپێده‌كات .
فاتی خه‌ڵكی غینیایه له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی هاتنه ئیسپانیا‌و له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵی چووه ئه‌كادیمیای به‌رشه‌لۆنه.
فاتی له هه‌فته‌ی چواره‌می لالیگا مێژووی بۆخۆی تۆماركرد كاتێك وه‌كو بچوكترین یاریزان به ته‌مه‌نی 16 ساڵی توانی له تیمی یه‌كه‌می به‌رشه‌لۆنه یاری بكات وگۆڵیش تۆماربكات.
PM:02:27:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4780
جار خوێنراوه‌ته‌وه