‌خزێنه‌كه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ده‌بێته‌ هۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ دوو ئه‌ستێره‌ی‌ گه‌وره‌ بۆ یانه‌كه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ به‌و داهاته‌ی‌ كه‌ له‌ خه‌زێنه‌كه‌یدا ماوه‌ ده‌توانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كیلیان مباپێ ونیمار داسێلڤا له‌ كۆتایی وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ واژووبكات .

رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ نزیكی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ خه‌زێنه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ ئێستادا و پاش كۆتایهاتنی‌ بازاڕی‌ گواستنه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 156 ملیۆن یۆرۆی‌ تیایه‌ و  ئه‌م بڕه‌ش زیاد ده‌كات بۆ85 ملیۆن یۆرۆ له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوودا . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ ده‌یه‌وێت له‌ كۆتایی وه‌رزی‌ ئه‌مساڵدا هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ یاریگای‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.


AM:10:09:16/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 12336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری