‌چاوه‌ڕواننه‌ركراو.. ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ یۆڤانتۆس به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ یاری‌ ناكات

وێستگە سپۆرت-

به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ دۆگلاس كۆستای‌ به‌ڕازیلی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ هێڵی‌ پێشه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ناتوانێت ئاماده‌یی یاركردن بێت به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا. 

دوێنێ له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ فیرۆنتینا هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی‌ یارییه‌كه‌و له‌ خوله‌كی‌ حه‌وت كۆستا دووچاری‌ پێكان هات ویاریگای‌ به‌جیهێشت وله‌ شوێنی‌ ئه‌و بێرناردسكی‌ هاته‌ نێو یاریگا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی‌ ئیتاڵی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌وه‌ كۆستا دوو بۆ چوار هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ .

به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ به‌دڵنیایی ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ یه‌كه‌م یاری‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ئاماده‌ ده‌بێت.


PM:03:39:15/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری