له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر نیمار
وێستگە سپۆرت-
هانده‌رانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان هێرشی توند ده‌كه‌نه سه‌ر نیمار داسێلڤا ووتاف دژی ئه‌و یاریزانه ده‌ڵێنه‌وه .
له ئێستادا یاری نێوان ستراسبۆرگ وپاریس سانجێرمان به‌رده‌وامه و نیماریش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له یارییه‌كه‌دا پشتی پێبه‌ستراوه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هانده‌رانی یانه پاریسییه‌كه هه‌ركات له تایمی یه‌كه‌مدا تۆپ بكه‌وتایه قاچی ئه‌و یاریزانه وتافیان دژ ده‌كێشا وقسه‌ی نه‌شیاویان پێده‌وت به تایبه‌تی كۆمه‌ڵێك هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه كه به ( التراس پاریس) ناسراون قسه‌یان به هۆی وباوكی ده‌وت .
مۆندۆ ده‌ڵێت ئه‌و هانده‌رانه ده‌یانوت:باوكی نیمار بڕۆ كوره‌كه‌ت به‌ره‌وه و له فیلا میمۆزا بیفرۆشه ، كه شوێنێكی نیشته‌جێبونه له به‌ڕازیل.
PM:07:52:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3796
جار خوێنراوه‌ته‌وه