ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوڵ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له نیوكاسڵ یونایتدی برده‌وه .
له هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ رووبه‌رووی نیوكاسڵ بوه‌وه و یارییه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌ر كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵ دوانیان سادیۆ مانی وگۆڵه‌كه‌ی تر محه‌مه‌د سه‌ڵاح تۆماری كرد له خوله‌كه‌كانی 28 و40 و 74 و تاكه گۆڵه‌كه‌ی نیوكاسڵیش فیلمێز تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵ بووه 15 خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌مدایه .
PM:04:47:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه