به‌رشه‌لۆنه به ته‌واوی بێ هیوا كرا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی لاوتارۆ مارتینیزی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی نوێبكاته‌وه .
رۆنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای ده‌كات كه یانه‌ی به‌رپرسانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان ئاره‌زووی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رجه‌نتینی وهێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش ساڵانه دوو ملیۆن و500 هه‌زاریۆرۆی پێده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵیشی گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن .
تۆتۆ سپۆرت باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كارگێڕی نێراتزۆری ده‌یه‌وێت له كۆتایی مانگی 10 له‌گه‌ڵ بریكاری ئه‌و یاریزانه كۆبێته‌وه‌و به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه چه‌ندین سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن مارتینێز یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه لۆ گواستنه‌وه‌كانی هاوینی داهاتوو دا .
AM:11:03:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 12160
جار خوێنراوه‌ته‌وه