‌هەواڵێكی فەرمی دڵی هاندەرانی بەرشەلۆنە بە تەواوی ناخۆش دەكات

وێستگە سپۆرت-

ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایگەیاند ئامادەنین ژیانی وەرزشی مێسی بخەنە مەترسییەوە و پەیامێكیشی ئاڕاستەی گریزمانی هێرشبەری یانەكەی دەكات.

لە میانی ئەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەكەی بەرانبەر ڕیاڵ بیتس لە میانی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانی بۆی سازكردبوو، ڤاڵڤێردی سەبارەت بە چارەنووسی مێسی وتی: تا ئەو كاتە لیۆ بە ڕێژەی %100 ئامادە نەبێت، ئێمە هەرگیز ئامادەنین ژیانی وەرزشی مێسی بخەینە مەترسییەوە و لەبەر ئەوەشە بەرانبەر ڕیاڵ بیتس یاری ناكات.

لە دێژەی قسەكانیدا ئەو ڕاهێنەرەی بلوگرانا ئەوەی خستەڕوو بە تێپەڕبوونی كات و ڕۆژ لە دواین ڕۆژ گریزمان زیاتر لەگەڵ یانەكەی دەدرەوشێتەوە، ئەگەر بێت و یاریش بكات ئەوا بۆ ئەوان یەكلایكەرەوە دەبێت.


AM:10:23:25/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 20040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌