نیمار هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ئیسپانیا شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
نه‌یمار داسێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان موچه‌ی ساڵانه‌ی دیاری ده‌كات له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردن به به‌رشه‌لۆنه یاخود ریاڵ مه‌دریده‌وه .
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه نیمار داوای بڕی 35 ملیۆن یۆرۆی وه‌كو موچه‌ی ساڵانه كردووه له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی به ریاڵ مه‌درید یاخود به‌رشه‌لۆنه‌وه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و موچه‌یه بۆ ئه‌و دوو یانه‌یه زۆرزۆره‌و جگه له‌وه‌ش پشێو له نێو یانه‌كه دروست ده‌كات .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ئێستادا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه له هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه .
PM:05:55:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 21516
جار خوێنراوه‌ته‌وه