به‌رشه‌لۆنه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو نزیكده‌بێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له گواستنه‌وه‌ی رۆدریگۆ بینتانكۆری ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یۆڤانتۆس نزیكده‌بێته‌وه .
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كارگێڕی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌ستی به گفتووگۆكردن كردووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی یۆڤانتۆس بۆ گواستنه‌وه‌ی بینتانكۆری ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی ئه‌و یانه ئیتاڵییه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه ده‌كه‌وێت .
بینتانكور له ساڵی 2017 له یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزه‌وه رویكرده یانه‌ی یۆڤانتۆس .
AM:10:57:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 21032
جار خوێنراوه‌ته‌وه