ناڤاس بابه‌تی رۆشتنی له ریاڵ مه‌درید كۆتایی پێهێنا
وێستگە سپۆرت-
كیلۆر ناڤاسی كۆسته‌ریكی و گۆڵچی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كۆتایی به ده‌نگۆی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی هێنا .
له ماوه‌ی رابردوودا زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌وه‌یان كرد كه ناڤاس ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جێبهێڵێت و یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش نزیكه له گواستنه‌وه‌ی .
له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ناڤاس وێنه‌یه‌كی له كاتی راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی داناوه‌و نوسیویه‌تی سه‌رنجی ته‌واوم له‌سه‌ر یارییه‌كانی یانه‌كه‌م و من به باشی ئاماده‌م .
ئه‌مڕۆ زیدان له لێدوانێكیدا باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ناڤاس له یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه .
PM:08:14:23/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3800
جار خوێنراوه‌ته‌وه