زیدان له نوێترین لێدوانی‌دا جه‌خت له بابه‌تێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه ریاڵ مه‌درید به بێ ناڤاس نابێت و دووباره جه‌خت له مانه‌وه‌ی گاریس بێڵ ده‌كاته‌وه .
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌له‌د وه‌لید له هه‌فته‌ی دووه‌می لالیگا زیدان وتی : تیپی ئێمه بێ ناڤاس نابێت و ئه‌و یاریزانێكی گرنگه بۆ ئێمه و بیرم له رۆشتنی نه‌كردۆته‌وه .
وتیشی: ناڤاس ئاره‌زووی یه‌كریكردنی زۆر ده‌كات وئه‌ویش ده‌یه‌وێت وه‌كو هه‌موان تواناكانی خۆی بسه‌لمێنێت ، بێگومان ئه‌و هه‌میشه پیشه‌گه‌ره لای من .
له باره‌ی گرێبه‌ستی نیماریشه‌وه زیدان ته‌نها ئه‌وه‌ی وت كه من گرنگی به‌و بابه‌ته ناده‌م .
له كۆتایشدا له‌سه‌ر داهاتووی بێڵ زیدان وتی : بێڵ ئاره‌زووی مانه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا و منیش ئاره‌زووی به‌رده‌وامبونی ده‌كه‌م.
PM:02:39:23/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2384
جار خوێنراوه‌ته‌وه