ماركا: ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید زۆر نزیكە لە پاریس سانجێرمانەوە
وێستگە سپۆرت-
كیلۆر ناڤاسی كۆستەریكی وگۆڵچی یانەی ریاڵ مەدرید زۆر نزیكە لە پەیوەندیكردن بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییەوە .
رۆژنامەی ماركا لە راسپۆرتێكیدا باس لەوە دەكات كە ناڤاس بە كارگێڕی یانەكەی راگەیاندووە كە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینە یانەكەی جیچبهێڵێت .
ماركا جەختدەكاتەوە كە ئەم بڕیارەی ناڤاس داویەتی بڕیاری كۆتایی وچیتر نایەوێت لە یانەی شاهانە بەردەوام بێت .
لە كۆتایشدا ماركا باس لەوە دەكات كە نزیكترین یانە لە گواستنەوەی ناڤاس پاریس سانجێرمانە و ئەو یانەیە پاریسییە ناڤاس دەكاتە گۆڵچی یەكەمی تیپەكەی .
PM:11:11:22/08/2019
ئهم بابهته 5080
جار خوێنراوهتهوه