به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆ هه‌واڵێكی گرنگ له سه‌ر نیمارو ریاڵ مه‌درید بڵاو ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی هه‌واڵێكی گرنگ له باره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و نیمار داسێلڤاوه ره‌تده‌كاته‌وه .
له ماوه‌ی رابردوودا رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی به‌وه كردوو كه ریاڵ مه‌درید نوێنه‌ری ناردووه بۆ پاریس تا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان قسه بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار .
لای خۆیه‌وه جۆسێب پیدریرۆڵی رۆژنامه‌نوس وپێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆ ده‌ڵێت ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماركا سه‌رتاپای درۆیه و یانه‌ی شاهانه نوێنه‌ری نه‌ناردووه بۆ پاریس به مه‌به‌ستی گفتۆگكردن له‌گه‌ڵ كارگێڕی ئه‌و یانه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار
PM:05:35:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 10052
جار خوێنراوه‌ته‌وه