چێشتلێنه‌ره‌كه‌ی عوسمان دیمیبلی نهێنی زۆری پێكانه‌كانی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
چێشتلێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی عوسمان دیمبیلی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه كه لای زۆرێك له هانده‌رانی ئه‌و یاریزانه دروست بووه له‌سه‌ر زۆری پێكانه‌كانی.
له‌وه‌ته‌ی رویكردۆته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌هاوینی 2017 دیمبلی حه‌وت جار دووچاری پێكان هاتووه و له 44 یاری یانه‌كه‌ی بێبه‌ش بووه .
لای خۆیه‌وه مایكل نایای چێشتلێنه‌ری پێشووی دیمیبلی له باره‌ی زۆری پێكانه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌وه ده‌ڵێت: عوسمان مه‌ی ناخواته‌وه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك پابه‌ند نییه به سیسته‌می خواردن و ته‌ندروستییه و هه‌موو شتێك ده‌خوات ئه‌وه‌ی حه‌زی لێی بێت .
له كۆتایشدا ئه‌و چێشتلێنه‌ره ده‌ڵێت: عوسمان وه‌كو ئاره‌زوویه‌ك تۆپی پێ ده‌كات نه‌ك وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر.
PM:12:09:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5056
جار خوێنراوه‌ته‌وه